بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، هاونیشتمانیان ئاگادار دەکەینەوە، بە هەموو شێوەیەک سووتاندنی تایە بۆ کردنەوەی ئاگری نەورۆز قەدەغەیە و هەر کەسێک ئەم کارە ئەنجام بدات، ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا هۆشدداری دەداتە هاوڵاتیان و ڕایدەگەیەنێت، هاونیشتمانیان ئاگادار دەکەینەوە، بە هەموو شێوەیەک سووتاندنی تایە بۆ کردنەوەی ئاگری نەورۆز قەدەغەیە و هەر کەسێک ئەم کارە ئەنجام بدات، ڕووبەڕووی “لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە”.
دەشڵێن، سووتاندنی تایە کارێکی ناشارستانییە و دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە و کاریگەری نەرێنیی ڕاستەوخۆی لەسەر سروشت و تەندروستیی هاونیشتیمانیان هەیە.
باس لەوەشكراوە، سزاکانی سووتاندنی تایە و پیسکردنی ژینگە بەگوێرەی یاسا و بۆ هاووڵاتییەک، کە تایەی سووتاندووە و بووەتە هۆی پیسبوونی ژینگە، لە عێراق چەندین یاسا هەن، کە دەکرێت بەکار بهێنرێن لەوانەش:-
یەكەم- یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە (ژمارە ٢٧ی ساڵی ٢٠٠٩): ئەم یاسایە چوارچێوەیەکی گشتی دادەنێت بۆ پاراستنی ژینگە و سزادانی ئەو کردەوانەی کە دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە ژینگە.
دووەم- لە ماددەی ٣٣ی ئەم یاسایەدا، سزای ئەو کەسانە دیاریکراوە کە پابەند نابن بە ڕێساکانی پاراستنی ژینگە کە دەکرێت ڕووبەڕووی پێبژاردنی دارایی، یان زیندانیکردن ببنەوە.
سێیەم- لە هەرێمی کوردستانی، یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە (ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠٠٨) جێبەجێ دەکرێت کە ڕێساکانی تایبەت بە پاراستنی ژینگە و سزای پێشێلکارانی دیاری کردووە.
بەگشتی، سووتاندنی تایە دەکرێت وەک یەکێک لەم تاوانانە پۆلێن بکرێت:
– پیسکردنی هەوا
– دروستکردنی پاشماوەی مەترسیدار
– پێشێلکردنی یاساکانی بەڕێوەبردنی پاشماوە
سزاکان بەپێی جیاوازیی ڕادەی زیانەکان و کاریگەرییان لەسەر ژینگە دەگۆڕێن، بەڵام سزاکان بەگشتی سزای پێبژاردنی دارایی، یان زیندانیکردن لەخۆ دەگرێت.