چوار چەكداری داعش لەسەر رێگای نێوان خورماتو و كفری دەكەونە بۆسەیەكی سوپای عێراق و لە كاتی روبەڕوبونەوەدا یەكێكیان خۆی دەقەقێنیتەوە.
ئاوێنە: بەپێی قسەی سەرچاوە ئەمنییەكان كە بۆ میدیا عێراقییەكان قسەیان كردوە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، دوای ئەوەی زانیاریی هەواڵگری گەیشتۆتە یەكەیەكی سوپای عێراق لەبارەی بونی جوڵەی چەند چەكدارێكی داعش، هێزە عێراقییەكە لەسەر رێگای نێوان خورماتو و كفری بۆسەی بۆ چەكدارەكانی داعش داناوە.
بەگوێرەی سەرچاوەكان، چوار چەكداری داعش كەوتونەتە بۆسەی هێزە عێراقییەكەوەو لەكاتی روبەڕوبونەوەدا یەكێك لە چەكدارەكان خۆی تەقاندۆتەوە.
بەوتەی قسەی سەرچاوەیەكی ئەمنی، خۆ تەقاندنەوەی چەکدارەکە، زیانی گیانی بۆ هێزەکەی سوپای عێراق نەبوە.
ئەوەش خراوەتەڕو، چەكدارەكانی دیكە توانیوانە هەڵبێن و بەرەو چیاكانی ناوچەی پەلكانە رۆیشتون و دواتر هێزەكانی سوپای عێراق دەستیان بە هەڵمەتی كێوماڵكردن لە ناوچەكە كردوە.