سەرۆكی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەپێی قسەی بەرپرسانی وەزارەتی نەوت، هەفتەی داهاتو دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم دەكرێتەوە.
ئاوێنە: هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی لیژنەكە لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لیژنەكەیان میوانداری بریکاری وەزارەتی نەوت، بەڕێوەبەرانی گشتی ئابوری، یاسایی، کۆمپانیای نەوتی باکور، کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) کردووە، لەبارەی هەمواری مادەی (12) لە یاسای بودجەو هەفتەی داهاتوش کۆبونەوەكان بەردەوام دەبن.
وتیشی، بەپێی قسەی ئەو بەرپرسانەبێت بێت، هەفتەی داهاتو هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، ئەوەش لەدوای گفتوگۆ بەرفراوانەكانی نێوان پەرلەمان و حكومەت.