پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، كەسێك لەسەر سوكایەتیكردن بە ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە و ناردنی رەحمەت بۆ سەدام حسێن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، دەستگیركرا.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، ئیوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، یەکێک لە تاقانەکانی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە سکاڵا تۆمارکرا لەسەر کەسێک بەناوی زانا ڕەئوف عەبدوڵا لە لەسەر ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سوکایەتی كردبو بەساڵیادی کیمابارانکردنی شارەکە لەگەڵ ناردنی ڕەحمەت بۆ سەدام حسێن دیکتاتۆرو ئەنجامدەری تاوانی کیمیابارانکردنی شارەکە.
ئەوەشی خستۆتەڕو، دوای سكاڵاكە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە بەمادەی 2ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی تۆمەتبار زانا ڕەئوف عەبدوڵا، دانیشتوی پارێزگای سلێمانی، تەمەن 36 ساڵ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزورەوە دەستگیرکراو ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیمان کرا.
پۆلیسی هەڵەبجە وتوشیەتی، لەئێستادا ناوبراو راگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.