کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت و ئەگەریی بارینی باران هەیە، دەشڵێن، سبەی ئاسمان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارینی نمە بارانی پچر پچر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بەشێک لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە و هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما سێ تا پێنج پلە نزم دەبنەوە.
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت و ئەگەریی بارینی باران هەیە، خێرایى با لە نێوان ٢٥ بۆ ٣٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.
دەشڵێن، سبەی ئاسمان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارینی نمە بارانی پچر پچر لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان و بەشێک لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە و هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما سێ تا پێنج پلە نزم دەبنەوە.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٢٨ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ١٧ پلە دەبێت.