وەزیری كارەبا : پارەی كارەبای پرۆژەی رووناكی زۆر هەرزانە
  2025-03-19       299       

وەزیری كارەبای حكوومەتی كاربەرێكەری هەرێمی كوردستان رایدەگەینێت ، ئەو پارەیەی بۆ پڕۆژەی ڕووناكی بۆ هاووڵاتییان دێتەوە، كەمترە لەو پارەیەی ئێستا دەیدەنە هەردوو کارەبای موەلیدە و نیشتمانی."

ئاوێنە: كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكوومەتی كاربەرێكەری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "ئەو پارەیەی لە پڕۆژەی ڕووناكی بۆ هاووڵاتییان دێتەوە، كەمترە لەو پارەیەی ئێستا دەیدەنە هەردوو کارەبای موەلیدە و نیشتمانی."

ئاماژە بەوەش دەكات، "دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتییان، (90%)یان لە پڕۆژەی ڕووناكی پارەی زیاد نادەن، بۆیە پارەی پڕۆژەی ڕووناكی لە پارەی ئێستای موەلیدە كەمتر دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەنگی نابێت و ژینگەش پیس ناکات، بۆیە پێویستە لەگەڵ ئەم پڕۆژەیە بین و پشتیوانی لێ بكەین."

جەخت لەوەش دەكاتەوە، كە دڵنیایی دەدەنە هاووڵاتییان، پڕۆژەی ڕووناكی بۆ "سوودی هەموان دەبێت."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×