محهمهد شیاع سوودانی ڕایگهیاند، پاڵەوانەکانی دەزگای هەواڵگریی، بە پشتیوانی و هەماهەنگی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی، توانیان تیرۆریست عەبدوڵا مەکی موسڵح ڕفێعى بکوژن کە والی عێراق و سووریا بوو.
ئاوێنە: محهمهد شیاع سوودانی سهرۆك وهزیرانی عێراق، ئهمڕۆ له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی “X” بڵاوی كردهوه، “عێراقییەکان بەردەوامن لە سەرکەوتنە سەرسوڕهێنەرەکانیان بەسەر هێزەکانی تاریکی و تیرۆردا.
هەروەها ڕایگەیاند، پاڵەوانەکانی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق، بە پشتیوانی و هەماهەنگی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی توانییان تیرۆریست عەبدوڵا مەکی موسڵح ڕفێعى بکوژن، کە بە (ئەبو خەدیجە) ناسراوە”.
ئاماژهی بهوهش كردووه، ئهو كهسه پۆستی (جێگری خەلیفە کە بە والی عێراق و سووریا و بەرپرسی لیژنەی ڕاسپێردراو و بەرپرسی نووسینگەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوە ناسراوە) هەیە، بە یەکێک لە تیرۆریستە مەترسیدارەکانی عێراق و جیهان دادەنرێت.
سهرۆك وهزیرانی عێراق دهڵێت، “پیرۆزبایی لە عێراق و عێراقییەکان و هەموو گەلانی ئاشتیخواز دەکەین بۆ ئەم دەستکەوتە ئەمنییە گرنگە”.