كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە، ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش زیاتر بەرزدەبنەوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبن لە چاو تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان دیسان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش زیاتر بەرزدەبنەوە بەشێوەیەك كە 1 تا 2 پلەی دیكە بەرزتر دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 29، سلێمانی: 27، دھۆک: 28، کەرکوک: 31، ھەڵەبجە: 23، زاخۆ: 29، حاجی ئۆمەران: 16، سۆران: 27، گەرمیان: 31 پلە.