كەسێك لە هەولێر تەقە لە ماڵی خەزوری دەكات و چەند كەسێك دەكوژێت كە یەكێك لە كوژراوەكان هاوسەرەكەی خۆیەتی.
ئاوێنە: ئەردەڵان فاتیح، وتەبێژی ئاسایشیی هەولێر، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای پارتی، هەواڵەكەی پشتڕاستكردۆتەوەو وتویەتی، ئەوەی تەقەی كردوە پزیشکەو بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە هاوسەرەکەی و سێ کەسی دیکەی کوشتوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان سێ كوژراوەكەی دیكە خەسو و خەزور و ژن خوشكی تەقەكەرەكەن و هەروەها كەسێكی دیكەش كوژراوە.
زانیارییەكان باس لە بونی كوژراوی دیكە لە روداوەكەدا دەكەن بەڵام تاوەكو ئێستا پشتڕاست نەكراونەتەوە.