بەپرسێكی وەزارەتی بەرگری توركیا ڕایگەیاند، هێرشە سەربازییەكانیان بۆ سەر هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە ناوچەكانی باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوام دەبێت، بەڵام وردەکارییەکانی شوێنی ئۆپەراسیۆنەکانی نەخستەڕو.
ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەزر، ئەمڕۆ چوارشەممە لە زاری بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری تورکیاوە كە نەیویستوە ناوی ئاشكرا بكرێت بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی ڕێککەوتن نێوان هەسەدە و حکومەتی نوێ كە لە دیمەشق ئەنجامدرا، هێرشەكانی تورکیا بۆ سەر چەکدارە کوردەکان لە باکوری سوریا بەردەوامن.
بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەزر، ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بەرگری توركیا ئامادەنەبو وردەکارییەکانی شوێنی ئۆپەراسیۆنەکان بخاتەڕو، بەڵام ئەنقەرە وەك گروپی پەیوەندیدار بە پارتی کرێکارانی کوردستانی (پەکەکە)ەوە لە هەسەدە دەڕوانێت کە بەشێکی زۆری باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریای بەدەستەوەیە.
ئەوە لەكاتێكدایە شەوی 10ـی ئەم مانگە سەرۆکایەتیی سوریا رایگەیاند، ڕێکەوتنێكی ههشت خاڵی لەنێوان مەزڵوم كۆبانێ، فهرماندهی ههسهده و ئەحمەد شەرع سهرۆكی سوریا بۆ قۆناغی راگوزهر واژۆکراوە، بهپێی یهكێك لهخاڵهكانیش بۆ لەمەودوا هەسەدە بەشێک دەبێت لە دامەزراوەی بەرگریی سوریا.
لەلایەكی دیكەوە دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، پێشوازیی لە ڕێککەوتنەکەی ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریا بۆ قۆتاغی ڕاگوزەر و مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەکات.
دەشڵێت، "سورییەکان لە ڕێککەوتنەکەی دیمەشق و هەسەدەدا براوەن و ڕێککەوتنەکە ئاشتی لەو وڵاتە بەرقەرار دەکات و گرنگییەکی زۆر بە یەکپارچەیی خاکی سوریای دراوسێیان و پاراستنی پێکهاتە یەکگرتوەکەی و بەهێزکردنی یەکێتی وڵاتەکەی دەدەن و پێویستە ڕێککەوتنەکە بە تەواویی جێبەجێ بکرێت".