ڕەغد کچی سەدام حوسێن، سەرۆکی پێشووی عێراق هەڕەشەی لێپێچینەوەی یاسایی وخێڵەکیی لە کەسێک دەکات بێ ناوی بهێنێت و تۆمەتباری دەکات بە گێڕانەوەی چیرۆکی خەیاڵی وساختە ودرووستکردنی پرۆپاگەندە بۆ خێزانەکەی.
ئاوێنە: ڕەغد لە ڕێگەی هەژماری خۆی لەسەر پلاتفۆرمی "X" وردەکاری زیاتری لەبارەی ئەو کەسە "نەناسراوە" ئاشکرا کرد وتی "یەکێک لەوکەسانەی کە پێش و پاش ساڵی ٢٠٠٣ لەگەڵ باوکم بەشێک لە ئەرکەکانی پێ سپێردرابوو، لە هەندێک سایت وتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چیرۆکی خەیاڵی ساختە دەگێڕێتەوە، بەرامبەر بە پارە بۆ پەردەپۆشکردنی شکستەکەی وبڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە وجنێودان بە ئەنقەست بۆ باوکم و خێزانەکەمان."
وتیشی،"بەم زووانە دەبێت باجی هەموو ئەو دەستدرێژی و درۆ و پڕوپاگەندە ژەهراوییەکانی بدات."
کچە گەورەکەی سەدام، ڕەغد ومنداڵەکانی لە ئوردن دەژین لەوەتەی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣ دا عێراق داگیر کرد.