سەرۆکی دەستەی پیشەسازی سەربازی عێراق ڕایگەیاند، لە ئێستادا عێراق دەستیکردووە بە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کە بووەتە چەکێکی گرنگ بۆ هێزە ئەمنییەکان.
ئاوێنە: مستەفا عاتی، سەرۆکی دەستەی پیشەسازی سەربازی عێراق سەبارەت بە درووستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن عێراقەوە ڕایگەیاند، لە ئێستادا عێراق دەستیکردووە بە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کە بووەتە چەکێکی گرنگ بۆ هێزە ئەمنییەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەماهەنگیمان لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان هەیە بۆ درووستکردنی کارگەیەکی پێشكەوتوو بۆ فراوانکردنی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی و تۆپخانە، هەروەها کار لەسەر نۆژەنکردنەوەی هێڵەکانی بەرهەمهێنانی تۆپ و هاوەنی قورس دەکەین.
وتیشی، پڕۆژەکە بە یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژییە گرنگەکانی حکومەت دادەنرێت، کە كەرەسەتی سەربازی سووک بۆ هێزە ئەمنییەکان دابیندەکات.
ئەوەشی خستەڕوو، کارگەیەکی فراوان لە بەغدا کراوەتەوە بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی شەڕکەری زرێپۆش، تا ئێستاش توانراوە زیاتر لە ٦٠٠ زرێپۆش بۆ هێزە ئەمنییەکان دابینبکرێت.