فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (قەسەدە) بڵاوی كردەوە، لەم قۆناغە هەستیارەدا پێكەوە كاردەكەین بۆ دەستەبەركردنی دادپەروەری و سەقامگیری بۆ گەلەكەمان و ئەم ڕێككەوتنە بە دەرفەتێكی راستەقینە دەزانین بۆ بنیاتنانی سووریایەكی نوێ.
ئاوێنە: مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (قەسەدە) دوای ڕێككەوتنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆكی دەسەڵاتداری سووریا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس یەكەم پەیامی بڵاوكردەوە و دەڵێت: لەم قۆناغە هەستیارەدا پێكەوە كاردەكەین بۆ دەستەبەركردنی دادپەروەری و سەقامگیری بۆ گەلەكەمان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم ڕێككەوتنە بە دەرفەتێكی ڕاستەقینە دەزانین بۆ بنیاتنانی سووریایەكی نوێ و دەستەبەركردنی مافی هەموو پێكهاتەكان.
جێگای ئاماژەیە، شەوی ڕابردوو مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (قەسەدە) لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆكی دەسەڵاتداری سووریا ڕێككەوتنێكی واژۆكرد، بەپێی ڕێككەوتنەكە هێزەكانی قەسەدە دەبنە بەشێكی فەرمی لە بەرگری سووریا، ئەم ڕێككەوتنە بووە جێگەی دڵخۆشی بۆ سەرجەم دانیشتووانی سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان، بەتایبەتی عەلەوییەكانی سووریا.