ئەندامێکی شاندی هەرێم: تەیف سامی پێی وتوین داهاتی نانەوتی رەوانە بکەن تاوەکو مووچەی مانگی ٢ بنێرین
  2025-03-11       445       

بەپێی میدیای زووم کە زمانحاڵی حزبی بەرەی گەلە، بۆ ناردنی مووچەی مانگی شوبات فشارەکان لەسەر بەغدا زیادیکردووە، تەیف سامیش بە شاندی هەرێمی وتووە؛ پێش ناردنی مووچە، پێویستە داهاتی نانەوتی مانگی شوبات رەوانەی بەغدا بکرێت.

ئاوێنە: میدیای زووم بڵاویکردەوە، دوێنێ شاندی دارایی هەرێم، وەزیری دارایی عێراقی بینیووە و داوای لێکردووە دەست بە ناردنی مووچەی مانگی شوباتی هەرێم بکات، بەڵام تەیف سامی بە شاندەکەی وتووە؛ مووچەی دەنێرێت بەو مەرجەی هەرێم داهاتی نانەوتیی مانگی شوبات رەوانە بکات.

هاوکات یەکێک لە ئەندامانی شاندەکەی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کە دوێنێ دووشەممە چاویان بە تەیف سامی کەوتووە، ٤٨ کاتژمێریان بۆ وەزیری دارایی عێراق دیاریکردووە تاوەکو مووچە مانگی دوو بنێرێت و تەیف سامیشی پێی وتوون "گرەنتی ١٠٠%ـی ناردنی مووچە ناکەم".

لایخۆشییەوە د. بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە هەمان میدیای راگەیاندووە، ناردنی مووچە بەستراوەتەوە بە هەناردەکردنەوەی نەوتەوە، "بۆیە بە هەناردەکردنەوەی نەوت کێشەکان چارەسەردەبن".
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×