بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاوی كردەوە، بەهۆکاری دووبارە قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی لە بەیانی ئەمڕۆوە شەقامی ١٢٠ مەتری خێرا لە پردی ڕەشکین تا نزیک فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی دادەخرێت .
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لەبارەی داخستنی شەقامێكی سەرەكی شارەكەیان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، کە تیایدا هاتووە، بەهۆکاری دووبارە قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی لە بەیانی ئەمڕۆوە شەقامی ١٢٠ مەتری خێرا لە پردی ڕەشکین تا نزیک فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی دادەخرێت .
دەشڵێن، داوا لە شۆفێران دەکەین تا دەتوانن ئەم شەقامە بەکار نەهێنن بۆ هاتوچۆكردن و شەقامی جێگرەوە بەکار بهێنن.
