ئەمریكا مەرجی ھەڵوەشاندنەوەی سزای هاوردەی غازی ئێران بۆ عێراق ڕاگەیاند
  2025-03-12       544       

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا و سوودانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە و ئەو ڕاوێژكارە وتوویەتی: ئەمریكا بەنیازە ئەو سزایانە هەڵبوەشێنێتەوە، كە لەسەر هاوردەكردنی غازی ئێرانی بۆ عێراق سەپێنراوە، بەو مەرجەی هێزەكانی حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنرێتەوە.

ئاوێنە: سەرمەد بەیاتی، شارەزای ئەمنی وردەكارییەكانی پەیوەندییە تەلەفۆنیییەكەی نێوان جەیك سولیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا و محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراقی ئاشكرا دەكات.

سەرمەد بەیاتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردەوە، لە پەیوەندییەكەی جەیك سولیڤان سوودانیدا، عێراق ئاگاداركراوەتەوە لەوەی ئەمریكا بەنیازە ئەو سزایانە هەڵبوەشێنێتەوە، كە بەسەر هاوردەكردنی غازی ئێرانی بۆ عێراق سەپێنراوە، بەو مەرجەی هێزەكانی حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنرێتەوە.

دەشڵێت، ئەمەش لەچوارچێوەی هەوڵەكانی واشنتۆن دێت بۆ كەمكردنەوە و سنوورداركردنی زیانی ئابووری لەسەر عێراق لە بەرامبەر گرتنەبەری هەنگاوی یەكلاكەرەوە لە مامەڵەكردن لەگەڵ هێزە چەكدارەكانی ئەو وڵاتە، بەتایبەت هێزەكانی حەشدی شەعبی، كە بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ ئێرانەوە نیگەرانی بۆ ئەمریكا درووست كردووە.

وتیشی، وا دادەنرێت، كە ئەم هەنگاوە ڕەنگە بەشێك بێت لە لێكتێگەیشتنە ستراتیژییە فراوانەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا، چونكە هەردوولا هەوڵدەدەن سەقامگیری وزە لە عێراقدا مسۆگەر بكەن، لە هەمان كاتدا بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكەدا بپارێزن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×