ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان مەسعود بارزانی و مەزلوم عەبدی ئاشكراكرا
  2025-03-12       364       

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدەو مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا. بەپێی قسەی بارەگای بارزانی لە كۆبونەوەكەدا جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە لە هەنگاوەکانی داهاتوی پڕۆسەی سیاسیی سوریادا هەڵوێستی کوردی  یەک بێت.

ئاوێنە: بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا، بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی سوریا تاوتوێ کران.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا مەزڵوم عەبدی وردەکاریی و دەرئەنجامی سەردانی خۆی بۆ دیمەشق و لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ حکومەتی سوریا بۆ مەسعود بارزانی "شی کردەوە."

بارەگای بارزانی وتوشیەتی"هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە پاڵپشتی لە هەر هەنگاوێک بکرێت کە ببێتە هۆی ئاشتی و سەقامگیری لە سوریا و هەروەها ئەوەش دوپات کرایەوە کە پێویستە لە هەنگاوەکانی داهاتوی پڕۆسەی سیاسیی سوریادا هەڵوێستی کوردی  یەک بێت."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×