وڵاتانی عەرەبی پێشوازیی لە ڕێككەوتنی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەكەن
  2025-03-11       448       

هەریەكە لە وڵاتانی سعوودییە، قەتەر و ئوردن پێشوازیی لە ڕێككەوتنی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع  دەكەن، كە ڕێككەوتنێكیان بۆ یەكخستنی سەرجەم دامەزراوەكانی مەدەنی و سەربازیی، كردووە، هەروەها پێشوازی خۆیان بۆ تەواوی خواستەكانی گەلی سووریا و سەروەری ئەو وڵاتە دووپا دەكەنەوە.

ئاوێنە: هەریەكە لە وڵاتانی سعوودییە، قەتەر و ئوردن سەبارەت بە ڕێككەوتنی ئەحمەد شەرع سەرۆكی دەسەڵاتداری سووریا و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەكان سووریا بەجیا ڕاگەیاندراویان بڵاوكردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی سعوودییە بڵاوی كردەوە، پێشوازی لە واژۆكردنی ڕێككەوتنی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەكەین، كە یەكخستنی تەواوی دامەزاروە مەدەنی و سەربازییەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە نێو دامودەزگاكانی دەوڵەتی سووریادا دیاری دەكات.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بڵاوی كردەوە، پالپشتی خۆیان بۆ ڕێككەوتنەكە و تەواوی خواستەكانی گەلی سووریا و سەروەری ئەو وڵاتە دووپات دەكەنەوە، چونكە ئەم ڕێككەوتنە بە هەنگاوێكی گرنگ دەزانین بۆ ئاشتی و سەقامگیری و بنیادنانەوەی دامەزراوە یاساییەكان.

هەروەها وەزارەتەكانی دەرەوە و كۆچبەرانی ئۆردن بەهەمان شێواز پێشوازی لە ڕێككەوتنەكەی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەكەن،  بەهیوای گەڕانەوەی ئاشتی و ئارامین بۆ سووریا.

جێگای ئاماژەیە، شەوی ڕابردوو مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (قەسەدە) لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆكی دەسەڵاتداری سووریا ڕێككەوتنێكی واژۆكرد، بەپێی ڕێككەوتنەكە هێزەكانی قەسەدە دەبنە بەشێكی فەرمی لە بەرگری سووریا، ئەم ڕێككەوتنە بووە جێگەی دڵخۆشی بۆ سەرجەم دانیشتووانانی سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان، بەتایبەتی عەلەوییەكان سووریا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×