ئەردۆغان باسی لەڕێککەوتنی نێوان ئیدارەی کاتی لەسوریاو هەسەدە کردو وتی "بەتەواوی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنەی دوێنێ کرا خزمەت بەئاسایشو ئارامی سوریا دەکات".
ئاوێنە: ئەردۆغان ئێوارەی ئەمڕؤ کە بەشداری لەبەربانگی "لەگەڵ فەلەستتینییەکان" لەئەستەنبوڵ کرد، یەکەم هەڵسەنگاندنی خۆی بۆ ئەو ڕێککەوتنە کرد کە دوێنێ لەنێوان مەزلوم عەبدیو ئەحمەد شەرع لەدیمەشق کراو وتی ""هەموو هەوڵێک بۆ پاککردنەوەی سوریا لەتیرۆر بەهەنگاوێک بەئاراستەیەکی دروست دەزانین، جێبەجێکردنی تەواوی ئەو ڕێککەوتنەی دوێنێ کراوە خزمەت بەئاسایش و ئارامی سوریا دەکات. براوەی ئەمەش هەموو برا سوورییەکانمان دەبن".
وتیشی "من هەمیشە جەخت لەسەر ئەوە دەکەمەوەو دەڵێم وەک عەرەب و تورک و کورد دەتوانین پیلانەکان پووچەڵ بکەینەوەو ئایندەی خۆمان مسۆگەر بکەین تا ئەو ڕادەیەی برایەتیمان شکۆمەند بکەین، تکایە با ئەوەمان لەبەرچاو بێت کە هیچ ڕێگایەکی تر نییە بۆ ڕزگاربوون جگە لەدەستگرتنی یەکتر و ڕێزگرتن لەیەکتر".