مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشوازیی لەڕێککەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع سەرۆکی نوێی سوریاو مەزڵوم عەبدی سەرۆکی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکاتو جەختیشدەکاتەوە، واشنتۆن چاودێری هەنگاوو بڕیارەکانی داهاتوی ئیدارەی نوێی سوریا دەکات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانی لەسەر زاری مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەى بڵاوکردوهتهوهو تیایدا هاتوە، ئەمریکا پێشوازیی لەو ڕێککەوتنە دەکات کە بەمدواییانە لەنێوان دەسەڵاتدارانی کاتی سوریاو هێزەکانی سوریای دیموکرات واژۆکراوە، بۆ یەکگرتنەوەی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریاو یەکگرتویی وڵاتەکە.
هەروەها ئاماژەیداوە، ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ قۆناغی ڕاگوزەری سیاسیو حوکمڕانییەکی متمانەدار دوپاتدەکاتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانی واشنتۆنی لەتوندوتیژییەکانی ئەمدوایانە دژی کەمینەکان لەسوریا دەربڕیوەو ڕایگەیاندوە، بەردەوامدەبن لەچاودێریی ئەو بڕیارانەی ئیدارەی نوێی سوریا دەریان دەکات.
ڕۆژى 10ی ئاداری 2025، سهرۆكایهتیی كۆماری سوریا، ڕێککەوتنی ئهحمهد شهرع سهرۆكی نوێی سوریاو مهزڵوم عهبدی فهرماندهی گشتیی هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده)ی ڕاگەیاند، کە یەکپارچەیی خاکی سوریا سەرەکیترین خاڵی ڕێککەوتنەکەیەو هاوكات هێزەکانی ههسهده تێکەڵ بەسیستەمی بهرگریی نیشتمانیی سوریا دەکرێن.