بە فەرمی وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات ڕاگەیەندرا
  2025-03-12       446       

وەزارەتی دارایی حكومەتی كاربەرێكەری هەرێم بڵاوی كردەوە، سبەی پێنج شەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و لە چەند ڕۆژێکدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی حكومەتی كاربەرێكەری هەرێم بە فەرمی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە ئەمڕۆ عێراق بڕی ٩٥٧ ملیار و ٩٢٥ ملیۆن و ٨٨٠ هەزار و ٧٨ دیناری وەك تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵ خستە سەر هەژماری وەزارەتەكەمان.

دەشڵێن، سبەی پێنج شەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و لە چەند ڕۆژێکدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت.

باس لەوەشكراوە، هەوڵەکانمان چڕ کردووەتەوە بۆ ئەوەی لەهەفتەی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی ئازار ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بکرێت.

 ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ بەڕێوەبەری بەشی مووچە لە وەزارەتی دارایی عێراق واژووی لەسەر خەرجکردنی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كرد و كەمێك پێش ئێستا پارەکە خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم.

جێگای ئاماژەیە، تا ئێستا مووچەی مانگی ١٢ـی ساڵی ڕابردوو دابەش نەكراوە، هەروەها لە ئێستاشدا، كە نزیك دەبینەوە لە جەژنی ڕەمەزان هیچ وادەیەك بۆ دابەش كردنی مووچەی مانگی ئادار دیاری نەكراوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×