ئەحمەد شەرع راگەیەندراوی دەستوری سوریای پەسەندكردو ناوەڕۆكی دەستورەكەش ئاشكرادەكرێت
  2025-03-13       486       

ئەحمەد شەرع، سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا، رەشنوسی راگەیەندراوی دەستوری سوریای پەسەندكردو لیژنەی داڕشتنی راگەیەندراوی دەستوریش ناوەڕۆكی دەستورەكە ئاشكرادەكات.

ئاوێنە: دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەحمەد شەرع، سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا، رەشنوسی راگەیەندراوی دەستوری سوریای پەسەندكرد، لیژنەی ئامادەكاری رەشنوسەكە، ناوەڕۆكی دەستورەكە ئاشكرادەكات.

بەپێی قسەی لیژنەكە، دەستورەكە بۆ ماوەی پێنج ساڵی قۆناغی راگوزەری سوریا دەبێت، ناوی سوریا وەك خۆی "كۆماری عەرەبی سوریا" دەمێنێتەوەو سیستمی سیاسی وڵاتەكەی سەرۆكایەتی دەبێت و ئیسلامی سەرچاوەی سەرەكی یاسادانان دەبێت.

لە دەستورەكەدا وەك لیژنەكە ئاماژەی پێدا دەسەڵاتەكان جیاكراونەتەوەو رێگە بە دەسەڵاتێك نادرێت، دەسەڵاتێكی دیكە لە كاربكات.

هەر بەپێی قسەی ئەندامانی لیژنەكە، ئازادییەكان لە دەستورەكە بۆ سەرجەم پێكهاتەكانی گەلی سوریا مسۆگەر كراون.

هەروەك ئاماژە بەوەشدراوە كە دوای ئەوەی راگەیەندراوی دەستورەكە پەسەندكراوە، چەند دەستەیەكی پێكدەهێنرێن لەنێویشیاندا دەستەی باڵای هەڵبژاردنەكان و دەستەی باڵای دەستور كە پەیوەندیدارە بە هەڵسەنگاندنی دەستوریبونی یاساكانەوە.

لیژنەكە هێمای بۆ ئەوەش كرد كە دەستورەكانی پێشو "خزمەتی دیكتاتۆر"یان دەكرد، بەڵام بەپێی ئەم دەستورە سەرجەم دەسەڵاتەكان لەژێر چاودێری خەڵكدان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×