100 هه‌زار دینار وه‌كو هاوكاریى به‌خانه‌نشینانى عێراق و هه‌رێم دەدرێت
  2025-03-13       522       

په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌به‌غدا ئاشكرایكردوه‌، له‌دواى نوسراوێكیان بۆ نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌باره‌ت به‌و 100 هه‌زار دیناره‌ى وه‌كو هاوكاریى به‌خانه‌نشینانى عێراق ده‌درێت هه‌رێمیش بگرێته‌وه‌، سودانى نوسراوێكى ئاراسته‌ى ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كردوه‌.

ئاوێنە: سۆران عومه‌ر ئاشكرایكردوه‌، "نوسینگەی سودانی داواکاری 100 هەزارەکەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستانی ئاراستەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران کردو داوای ڕاو بۆچونیان دەکات".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ نوسیویه‌تى:"له‌10ى 2ى 2025 بەنوسراوی ژمارە (913/د) داوای 100 هەزار دیناری باشکردنی بژێویم ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد تاوه‌کو ئەو بڕیارە خانەنشینانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە".

وه‌كو سۆران عومه‌ر ئاشكرایكردوه‌، دوو 100 هەزار دیناریی دەدرێت بەخانەنشینان، یەکەمیان لەیاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراق هەیە بۆ ئەوانەی موچەکانیان کەمترە لە500 هەزارو ئەمە جێبەجێکراوەو بەردەوامە، دوەمیان بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە بۆ ئەوانەی موچەکانیان کەمترە لەملیۆنێک دینار، ئەم 100 هەزارەیان لەئێستادا تەنها خانەنشینانی عێراق وەریدەگرن بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران.

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ جه‌ختده‌كاته‌وه‌، "داوامکردوە ئەو 100 هەزارە خانەنشینانی هەرێمیش بگرێتەوە، پێشتریش هەرێمی کوردستان خۆی ئەمەی جێبەجێکردوەو داویەتی بەخانەنشینان، لەمانگی یەکەوە عێراق دەڵێ ئەو 100 هەزارە نادەین بەخانەنشینانی هەرێم".

 

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×