بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی کاربەرێکەر رایگەیاند، یەکێتی و پارتی لەبارەی کارنامەی حکومەت گەشتوونەتە رێککەوتن و تەنها دابەشەکردنی پۆستەکان ماوە.
ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی کاربەرێکەر ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆکانی نێوان یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ بەردەوامە و هەردوولا لەسەر کارنامەی حکومەت گەشتوونەتە رێککەوتن.
باسی لەوەشکرد، قۆناغی داهاتوو قۆناغی دابەشکاری پۆستەکانە لە نێوان هەردوولادا و تەنها ئەوە ماوەتەوە. وتیشی، "هیوادارین کابینەی نوێی حکومەت بە زوویی پێکبهێنرێت".