وەفدی ئیمراڵیی دەم پارتی داواكاری بۆ كۆبونەوە لەگەڵ ئەردۆغان پێشكەش كرد
  2025-03-12       216       

دەم پارتی رایگەیاند، وەفدی ئیمراڵیی حزبەكەیان ئەمڕۆ چوارشەممە داواکاریی بۆ کۆبونەوە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پێشکەش كرد.

ئاوێنە: نوسینگەی راگەیاندنی دەم پارتی ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، وەفدی ئیمراڵیی حزبەكەیان بەمەبەستی کۆبونەوە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا داواکارییان پێشکەش كرد.

وەفدی دەمپارتی ئەمڕۆ لەدرێژەی كۆبونەوەكانیان لەبارەی پڕۆسەی چارەسەری پرسی كورد، لەگەڵ پارتی کرێکارانی تورکیا و پارتی سەعادەت کۆبونەوە.

لەدوای كۆبونەوەكە تونجەر باكیرهان، هاوسەرۆكی دەم پارتی رایگەیاند، داواكاریی بۆ كۆبونەوە لەگەڵ ئەردۆغان پێشكەش دەكەن و پێویستە سەرۆك كۆمار لەم گفتوگۆیانەدا ئامادەیی هەبێت.

بەرلەوەش ئەردۆغان رایگەیاند، ئەگەر داوایان لێبكرێت ئەوا لەگەڵ وەفدەكەی ئیمراڵیی كۆدەبنەوە.

 بە وتەی عەبدوڵڵا گولەر، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی، رۆژی دوشەممە 17ـی ئەم مانگە، لەگەڵ دەفدی دەم پارتی کۆدەبنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×