رۆژنامەنوسێك لە بەغدا كوژرا
  2025-03-12       323       

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەیس محەمەد رەزا، رۆژنامەنوسی ئاژانسی هەواڵی عێراق لە بەغدا كوژرا، بەپێی روانگەی عێراقی بۆ مافەكانی مرۆڤ، ناوبراو لەلایەن پاسەوانی پەرلەمانتارێكی عێراقییەوە كوژراوە.

ئاوێنە: فەرماندەیی پۆلیسی رەسافەی بەغدا لە رونكردنەوەیەكدا رەتیكردۆتەوە كە روداوەكە تیرۆركردن بوبێت و وتویەتی،  روداوەكە دوای ئەوە بوە كە شەڕو دەمەقاڵێ لەنێوان ئەو رۆژنامەنوسە و یەكێك لە دراوسێكانی بوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لە ئێستادا دەستیان كردوە بە گەڕان و پشكنین بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە.

بەگوێرەی میدیا عێراقییەكان بكوژەكە پاسەوانی یەكێك لە بەرپرسانی عێراقییە.

بەپێی راگەیەندراوێكی روانگەی عێراقی بۆ مافەكانی مرۆڤ، لەیس لەلایەن پاسەوانی پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی "تەقەدوم"ی عێراقییەوە لە ناوچەی عەرەسات كوژراوە.

لەیس محەمەد رەزا زیاتر لە دە ساڵە لە بواری رۆژنامەوانیدا كاری دەكرد و شارەزای بواری رۆژنامەوانیی ئابوری بو بەردەوام لەبەرای پرسە ئابورییەكان لە عێراق دەینوسی.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×