بەرپرسێکی ئەمنیی عێراق و سێ لە پاسەوانەکانی لە رووداوێکی هاتووچۆ دا گیانیان لەدەستدا.
ئاوێنە: محەمەد کینانی، وتەبێژی تەندروستیی پارێزگای میسان، ئەمڕۆ پێنجشەممە وتی عەمید جەعفەر فاخیر موسەوی، بەڕێوەبەری بەشی کاروباری هۆزەکانی میسان، ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕا و بەهۆیەوە خۆی و سێ پاسەوانی گیانیان لەدەستدا.
ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری لاندگروزەرە. بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیک بازگەی عەلی غەرەبی لەسەر رێگەی سەرەکیی نێوان قەزای عەلی غەرەبی-عەممارە لەنزیک گوندی روەیشد روویداوە.