ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی ئەو پزیشكەی راگەیاند كە چوار كەسی لە ماڵە خەزورانی كوشت
  2025-03-14       440       

ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی ئەو پزیشكەی راگەیاند كە ژنەكەی و سێ كەسی دیكەی لە ماڵە خەزورانی كوشت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، دوای ئەوەی لە ڕوداوێکی تەقە کردن ئاگادار کراینەوە لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لە لایەن تیمەکانمانەوە بۆمان دەر کەوت تۆمەتبار(س. م. ع.) کە پیشەی پزیشکە، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بە چەکی جۆری (دەمانچە) هەڵساوە بەکوشتنی هاوسەری و خەزور و خەسو و خوشکی هاوسەری.

ئەوەشی خستۆتەڕو، دوای ئەنجامدانی ئەم تاوانە تۆمەتبار (س. م.) بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لە لایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×