بەشێک لەنامەکەی ترامپ بۆ خامەنەئی ئاشکرا کرا، ترەمپو ئەمەریکیەکان جەغت لەوە دەکەن رێککەوتن لەگەڵ ئێران دەبێت ئەوە لەخۆبگرێت کە ئێران پشتیوانی لەگروپەکانی عێراقو لوبنانو سوریا نەکات.
ئاوێنە: سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند "روسیاو هاوبەشەکانی پلانی هەمەلایەنەی هاوبەشی کارکردنیان سەبارەت بەپرسی ئەتۆمی ئێران تاوتوێ کردووەو لەگەڵ گەڕاندنەوەی ئەو رێککەوتنەدان کە ئەمریکییەکان لەخولی یەکەمی ئیدارەی ترەمپ لێی کشاونەتەوە، کە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە پەسەندکرابوو، فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، ئەمریکا، ڕووسیا، چین و ئێرانی تیا بەشدار بوون".
راشیگەیاند "ئەوەی جێگای نیگەرانییە ئەوەیە کە بەثیی ئەو نامەیەی ترمپ بۆ رابەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی ناردووە ئەمریکییەکان پێیان خۆشە ڕێککەوتنێکی نوێ بکریت بەپێی ئەم هەلومەرجە سیاسیەی هاتوەتە ئاراوەو پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە دەبێت ڕێککەوتنێکە ئەوە لەخبگریت ئێران پشتیوانی لەگروپەکانی عێراقو لوبنانو سوریاو هیچ شوێنێکی تر نەکات".