کەسێک بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا
  2025-03-13       239       

کەمێک پێش ئێستا، بەهۆى تەقینەوەى مین کەسێک لە چیاى رۆڵەى سنوورى رواندز گیانى لەدەستدا.

ئاوێنە: کاروان میراودەلى، بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانى سۆران رایگەیاند، "کەمێک لەمەوبەر، بەهۆى تەقینەوەى مین پیاوێکى تەمەن 58 ساڵى سنوورى قەزاى سۆران گیانى لەدەستدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسە لەگەڵ کوڕەکەى و کەسێکى دیکە، بەمەبەستى کردنى گژوگیاى بەهارە روویان لە چیاى رۆڵە کردووە، بەڵام لەوێ مین پیایدا تەقیوەتەوە و گیانى لەدەستداوە.

وتیشی، “لەئێستادا تیمەکانمان دەرچوون بۆ شوێنى روودا و سەرقاڵى هێنانەوەى تەرمى هاوڵاتییەکە و بردنى بۆ پویشکى دادى سۆرانن”

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×