ئەمڕۆ دابەشکردنى مووچەى مانگى شوبات دەستپێدەکات
  2025-03-13       168       

ئەمڕۆ دابەشکردنى مووچەى مانگى شوباتى مووچە خۆرانى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکات و تاوەکو رۆژى سێشەممە مووچەى سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی خشتەکە ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینانی شارستانی، خاوەن پێداویستیی تایبەت، زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتووانی کیمیاباران دابەشدەکرێت.

رۆژی یەکشەممەی داهاتووش مووچەی کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، خانەنشینانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

رۆژی دووشەممە، وەزارەتەکانی؛ شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەردە، دارایی، ئاوەدانکردنەوە، تەندروستی، ناوخۆ، داد، پلاندانان، بازرگانی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە، شارەوانی، دەستەکانی؛ دەسپاکی، ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ئەنجوومەنی دادوەری مووچە وەردەگرن.

هەروەها رۆژی سێشەممە، وەزارەتەکانی؛ کاروبارى کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری، کارەبا، ئەوقاف، خوێندنی باڵا، سەرۆکایەتییەکانی هەرێم، پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران، دیوان و لیواکانی پێشمەرگە، یەکەکانی 70 و 80، پۆلیسی دامەزراوە نەوتییەکان، ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتن مووچە وەردەگرن.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×