له‌باره‌ى یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانه‌وه‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات
  2025-03-12       175       

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف‌و کاروباری ئایینی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، 29ی ڕەمەزان لیژنەی باڵای بینینی مانگ لەهەرێم چاودێریی بینینی مانگ دەکەن، ده‌شڵێت:"ئەگەر ئەوکاتە مانگ بیندرا، ئەوا بۆ بەیانی دەبێتە جەژن‌و ڕەمەزان 29 ڕۆژ دەبێت".
 
ئاوێنە: نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند، "دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژن بەگوێره‌ى بەڵگە شەرعییەکان دەبێت، 17 ڕۆژی دیکە لیژنەی باڵای بینینی مانگ لەهەرێم کۆدەبنەوە، ئەگەر ئەوکاتە مانگ بیندرا، ڕۆژی دواتر دەبێتە جەژن".
 
مانگی ڕەمەزان بەگوێرەی ساڵەکان جیایە؛ هەندێک ساڵ 29 ڕۆژەو هەندێکیش 30 ڕۆژ، نەبەز ئیسماعیل وتی، "ئەگەر 29ی ڕەمەزان مانگ بیندرا ئەوە ڕەمەزان 29 ڕۆژ دەبێت".
 
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف‌و کاروباری ئایینی ئاماژەی بەوەشکرد، بابەتەکە شەرعییەو لیژنەی بینینی مانگ تاوەکو دڵنیا نەبێتەوە بڕیار نادات، بۆ دیاریکردنی جەژن هاوئاهەنگی لەگەڵ بەغدا هەیە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×