بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاندووە، بڕی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی عێراق دەگاتە ئاستی خۆبژێوی.
ئاوێنە: مەهدی سەهر جبوری، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق سەبارەت بە بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ بەم شێوەیە زانیاری بڵاوکردەوە.
مەهدی سەهر جبوری ڕایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانمان بڕی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی عێراق هاوشێوەی دوو ساڵی رابردوو دەگاتە ئاستی خۆبژێوی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو شەپۆلی بارانبارینەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا عێراقی گرتەوە، کاریگەرییەکی باشی لەسەر بڕی گەنمی ئەمساڵ دەبێت و وادەکات بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ بگاتە ئاستی خۆبژێوی.