لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی کەرکوک دوانەیەک لەدایکبوون کە تەنها یەک دڵیان هەیە.
ئاوێنە: د.ئەرجان محەمەد، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک رایگەیاند، “دوانە پێکەوە لکاوەکە لەڕێگەی نەشتەرگەرییەکی دەگمەنەوە لەدایکبوون، دۆخی تەندروستیی دایک و دوانەکە دوای نەشتەرگەری جێگیرە”.
د. ئوسامە عوبەیدی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە رایگەیاند، “حاڵەتی دوانەی پێکەوەلکاو، کە تەنها دڵێکیان هەیە، حاڵەتی دەگمەن و ئاڵۆزن کە پێویستیان بە پلان و کاری نەشتەرگەرییە لەلایەن چەندین تیمی پزیشکییەوە، بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستیی دایک و دوانەکە چاودێریی خانمە دووگیانەکە کراوە”.
وێنەی دوانەکە

