2025-03-10   263     
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوی بڵاوکردەوەو پێشبینیدەکرێت، لەزۆربەی ناوچەکان تاوە بارانو بروسکە هەبێت.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، پیشبینیدەکرێت، کەشی ئەمڕۆ دوشەممە ئاسمان هەوری تەواو بێت، لەگەڵ ئەگەری تاوە بارانو بروسکە لەزۆربەی ناوچەکاندا، هەروەها پاشنیوەڕۆ پێشبینیدەکرێت لەناوەندی شارەکانیش باران ببارێت، بەڵام لەناوچەکانی ڕۆژهەڵاتو سنوری پارێزگای سلێمانیو ناوچەکانی بادینان زیاتربێت.
ئاماژەی بەوەشدا، پلەکانی گەرما لەناوچە شاخاویەکانی بەگشتی 2 تا 4 پلەی سیلیزی بەراورد بەتۆمارکراوەکانی دوێنی نزم دەبێتەوە.
کەشانسی هەرێم ڕونیشیکردەوە، پێشبینیدەکرێت کەشی سبەینێ سێشەممە ئاسمان هەوری تەواو بێت لەگەل ئەگەری تاوە بارانو بروسکە لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم، پاشان لەکاتەکانی ئێوارە ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆڕێتو کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە، هەروەها پلەی گەرما نزیك دەبێتەوە لەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.