ئاژانسی هەواڵی سوری سانا ئهمڕۆ یەکشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، هێرشێک بۆ سەر کۆمپانیای سادکۆپ لە پارێزگای لازقییە ڕویداوە، بهڵام توانراوه پوچهڵكراوهتهوه.
ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی سوری سانا-ی فهرمی سوریا لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنیەوە ڕایگەیاندووە: "هێزەکانمان توانیان هێرشێکی پاشماوەی ڕژێمی پێشو بۆ سەر کۆمپانیای سادکۆب له لازقیە پوچەڵ بکەنەوە".
"سادکۆپ" کۆمپانیای نهوتی سوریایە کە تایبەتە بە بهرههمهێنان، هەڵگرتن و دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان.
سانا بەرەبەیانی ئهمڕۆ یەکشەممە بڵاویكردهوه، "کاروانێکی هێزەکانی ئاسایشی گشتی لە پارێزگای ئیدلیبەوە بەرەو کەنارەکانی سوریا بەڕێکەوتوه بۆ ڕاوەدونانی پاشماوەکانی ڕژێمی پێشو و بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا".
لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوەوە شەڕ و پێکدادان لە ناوچەی کەناراوەکانی سوریا سەریهەڵداوه، دوای زنجیرەیەک هێرش و بۆسەکردن کە هێزەکانی حکومەتی ئینتقالی کردە ئامانج، کە لایەنگرانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشوی سوریا تاوانبار کران.