بڕیار ڕەشید: پڕۆژەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە پاڵپشتییەکی زۆری بەدەستهێناوە
  2025-03-07       208       

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە پاڵپشتی زۆرینەی فراكسیۆنەكانی بەدەستهێناوە و تەنها دەنگدانی لەسەر ماوە.

ئاوێنە: بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەکێتی سەبارەت بە پارێزگابوونی هەڵەبجە  ڕایگەیاند، پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە پاڵپشتی زۆرینەی فراكسیۆنەكانی بەدەستهێناوە و تەنها دەنگدانی لەسەر ماوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە لە فراكسیۆنی یەکێتی هەموو هەوڵێكمان دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە.

وتیشی: بە هاوكاریی فراكسیۆنەكانی دیكە، كاردەكەین بۆ ئەوەی پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لەگەڵ نزیك بوونەوەی یادی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجەدا دەنگی لەسەر بدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×