خانەوادەی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پەكەكە و زیندانییانی دیکەی ئیمرالی، بە مەبەستى ئەنجامدانی دیدار داواکارییان پێشکەشى بەرپرسانی بورسا کرد.
ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی، محەمەد ئۆجەلان برای عەبدوڵا ئۆجەلان و مەزڵوم دینچی پارێزەری و ئەمینە کۆنار خوشکی عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش، بۆ دیدار داواکارییان پێشکەش کرد.
خانەوادەکان لە ڕێگای داواکاریی گشتی بورسا، داواکارییان پێشکەش کرد تا سەردانی زیندانی ئیمرالى بکەن.
دوای نزیكەی 43 مانگ لە گۆشەگیریی و ڕێگەنەدان بە ئەنجامدانی دیداری ئیمرالی، لە 23ـی تشرینی یەكەمی 2024، محەمەد ئۆجەلان، برای ئۆجەلان و پەرلەمانتاری دەم پارتی، توانی چاوی بە ئۆجەلان بكەوێت و دیداری لەگەڵدا ئەنجام بدات.
دواتر لە ڕۆژانی 28ی کانوونی یەکەمی 2024 و 22ـی کانونی دوەم و 27ـی شوباتی 2025، شاندی ئیمرالی دەم پارتی دیداریان لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجام دا، لە کۆتا دیداردا کە هەریەک لە “سری سورەیا ئۆندەر، پەروین بوڵدان، تولای حاتیمۆغولاری، تونجەر باكیرهان، ئەحمەد تورک، جەنگیز چیچەک و فایەق ئۆزگور ئەرۆل” وەك وەفدی دەمپارتی سەردانی ئۆجەلانیان كردو پاشا دیدارەكەیان بانگەوازە مێژوییەكەی عەبدوڵا ئۆجەلانیان بۆ رایگشتی بڵاوكردەوە.