رونكردنەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەبارەی بەرزبونەوەی نرخی غاز
  2025-03-06       259       

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایدەگەیەنێت كە بەهۆی شەپۆلی سەرماوە نرخی غاز بەرزبۆتەوەو سەرقاڵی چارەسەركردنی ئەو كێشەیەن و ئەو هەواڵانەش رەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن حكومەتی هەرێم گرێبەستێكی كردوە بۆ دابەشكردنی غاز بەسەر ماڵانداو ئەوەش هۆكاری بەرزبونەوەی نرخەكەیەتی.

ئاوێنە: وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم، ئەمشەو پێنجشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، وەزارەتەكەیان "لە نزیكەوە سەرقاڵی چارەسەری كێشەی بەرزبونەوەی نرخی غازە كە ماوەیەكە بەهۆی شەپۆلی سەرماوە خواست لەسەری زیادی بوە و بەهۆیەوە نرخەکەی بەرزبوەتەوە."

وتوشیەتی"وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەتوندی ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە كە كەناڵێكی راگەیاندن نابەرپرسانە و دور لە ڕاستی باس لەوە دەكات حكومەتی هەرێم گرێبەستێکی بۆ دابەشکردنی غاز بەسەر ماڵان کردوە."

وەزارەتەكە جەختیشی كردۆتەوە كە "حکومەت گرێبەستی لەگەڵ هیچ كۆمپانیایەک نەكردوە بۆ دانانى سیستەمی دابەشكردنی غاز بەسەر ماڵان" و وتوشیەتی، "وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە مافی یاسایی خۆی دەزانێت و لە دادگا سكاڵا دژی ئەو كەناڵە تۆمار دەكات."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×