بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتو، شێروان شێروانی، یەكێك لە سزادراوانی كەیسی بادینان، دوای چوار ساڵ و 5 مانگ زیندانیكردن، ئازاد بكرێت.
ئاوێنە: بارزان شێروانی، برای شێروان شێروانی، لە لێدوانێکدا بۆ میدیای یەكێتی رایگەیاند"بڕیارە رۆژی یەکشەممە سزای براکەم تەواو ببێت و دوای تێپەڕبونی 1612 رۆژ لە زیندانی، ئازاد بکرێت".
بارزان شێروانی ئەوەشی خستەڕو، بەپێی بڕیاری دادگا، دەبێت رۆژی 9ـی مانگ شێروان ئازاد بکرێت و وتیشی: "تا ئێستا نازانرێت هیچ کەیسێکی تر لەسەر شێروان شێروانی دەکرێتەوە یان نا، ئێمەش چاوەڕێی چاکسازی هەولێر و دادگا دەکەین".