كۆبونەوە سێقۆڵییەكەی بەغدا بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم "بە بێ ئەنجام" كۆتایی هات
  2025-03-06       394       

كۆبونەوەی سێقۆڵییەكەی ئەمڕۆی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیاكانی نەوت لە هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم كە لە بەغدا بەڕێوەچو، بەبێ ئەنجام كۆتایی هات.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق و گروپی كۆمپانیاكانی نەوت لە هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لە بەغدا كۆبونەوە.

بەپێی دو سەرچاوەی ئاگادار كە قسەیان بۆ رۆیتەرز كردوە، كۆبونەوەكە بەبێ گەیشتن بە رێككەوتن كۆتایی هاتوە.

رۆیتەزر ئاماژەی بەوەداوە، دیپلۆماتكارێكی ئەمریكی بۆ ئاسانكاریی دانوستانەكان ئامادەی كۆبونەوەكە بوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×