ئەمڕۆ لە بەغدا كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگەی توركیاوە بەرێوەچوو، وەزیری نەوتی عێراقیش دەڵێت، بەمنزیكانە هەناردەكردنی نەوت لەڕێگەی بەندەری جیهانەوە دەستپێدەكات.
وەزارەتی نەوتی عێراق سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگەی بەندەری جیهانەوە، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە، کە تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق و چەند لایەنێكی دیكە كۆبوونەوەیەك بۆ تاوتوێكردنی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت و كارەكانی لیژنەی هاوبەشی عێراق و توركیا بەڕێوەچوو.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەمنزیكانە هەناردەكردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری نەوتی گەیشتن بە بەندەری جەیهانی توركیا دەستپێدەكات و ئەگەری زیادكردنی هەناردەكردنی نەوتی بەسرە لە ڕێگەی ئەم بۆرییەوە هەیە.
دەشڵێن، لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا، باس لە گرنگی تەواوكردنی پێداویستییە تەكنیكییەكانی لیژنەكان و چالاككردنی لیژنە هاوبەشەكان لەگەڵ لایەنی توركی كرا، بە شێوەیەك خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی وڵاتەكەمان بكات.