کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتى لەنێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، دەشڵێن، سبەی ئاسمان لە نیمچە هەورەوە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما سێ تا چوار پلە بەرز دەبنەوە.
ئاوێنە: کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتى لەنێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، خێرایى با لە نێوان پێنج بۆ 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت.
دەشڵێن، سبەی ئاسمان لە نیمچە هەورەوە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما سێ تا چوار پلە بەرز دەبنەوە.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە 19 پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە حەوت پلە دەبێت.