لە پارێزگای میسان، بڕی 106 ملیۆن دیناری مووچەخۆرانی پارێزگاکە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە دزرا.
ئاوێنە: میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لە یەکێک لەو نووسینگانەی بۆ وەرگرتنی مووچە کراونەتەوە لە پارێزگای میسان لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە قاسەیەک بە بڕی 106 ملیۆن دینارەوە دزراوە.
ئاشکراشیانکرد، قاسەکە بە شکێنراوی و بە بەتاڵی لە دووری 25 کیلۆمەتر لە نووسینگەکە دۆزراوەتەوە و ئەو کەسانەی تاوانەکەیان ئەنجامداوە هەڵاتوون.