لەبارەی نرخی مریشكەوە بڕیاردەدرێت
  2025-03-06       475       

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەر كاتێك نرخی مریشك بەرزیبێتەوە رێگری دەكەین كە هەناردەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بكرێت.

ئاوێنە: نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، هەر كاتێك نرخی مریشك بەرزببێتەوە رێگریی دەكەن كە هەناردەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بكرێت، بەڵام زۆر كات كە نرخەكەی دادەبەزێت رێگا بە هەناردەكردنی دەدرێت بەو ئامانجەی خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان زەرەرمەند نەبن.

جەختیشیكردەوە، “هەر كاتێك زانرا كە نرخی مریشك بەرزبووەتەوە ئەوا هەناردەكردنی بۆ خواروو و ناوەڕاستی عێراق رادەگیرێت”.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×