بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایگەیاند، هێزەكانیان بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش، هەڵمەتێکی کێوماڵکردنیان ئەنجامدا بۆ لەناوبردنی مۆڵگەی تیرۆرستان.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، توانرا ژمارەیەک حەشارگە و پەناگە خاپور بکرێن و ژمارەیەک کەلوپەل و ئازوقە کە لەلایەن گروپە تیررۆستییەکانەوە بەکاردەهێنران، لەناوبران.
ئەوەشی خستۆتەڕو، هەڵمەتەکە بەشێکە لە هەوڵە بەرفراوان و بەردەوامەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگا ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ لەناوبردنی پاشماوەی تیرۆرستان و هەر گروپ و ڕێکخراوێک بیەوێت مەترسیی بخاتە سەر ئارامی و ئاسایشی خەڵک.