هاوسەرۆكانی دەم پارتی رایدەگەیەنن رۆژی 10ی ئەم مانگە، وەفدی پارتەكەیان سەردانی جەهەپە دەكەن، ئەوەش لەچوارچێوەی دانوستانەكان لەبارەی پرۆسەی ئاشتی.
ئاوێنە: تولای هاتیمئۆغوڵاری و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکانی دەم پارتی، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرنامەی کاری داهاتوی پارتەکەیان بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دوای بانگەوازەکەی ئۆجەلان راگەیاندو سەردانی پارتەكان دەكەن.
هاوسەرۆکانی دەم پارتی رایانگەیاند، جەهەپە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیان دەبێت. کاژێر 13:00ـی رۆژی 10ـی ئادار سەردانی جەهەپە دەکەن و لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتیی ئەو پارتە کۆدەبنەوە.
ئەوەشیان خستەڕو، سری سورەییا ئۆندەر، ئەندامی دەفدی ئیمراڵیی دەم پارتی، لە رۆژانی داهاتودا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.