كۆمەڵی دادگەریی كوردستان له ساڵیادی ڕاپه‌ڕیندا هۆشداری ده‌داتە ده‌سه‌ڵاتدارانی هەرێم كه به ئاگا بێنه‌وه‌و ته‌ماشایه‌كی ده‌وروبه‌ری خۆیان بكه‌ن و بزانن كه گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه زۆر خێرا و چاوه‌ڕوان نه‌كراون و دەشڵێت، پشتیوانیی بێگانه‌ش نه‌یتوانیوه تا سه‌ر هیچ كه‌س و لایه‌نێك له ده‌سه‌ڵات بهێڵێته‌وه.
ئاوێنە: ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پەیامێكدا بەبۆنەی 34 ساڵەی یادی راپەڕینی خەڵكی كوردستان دژبە رژێمی بەعس رایگەیاند"دوای تێپه‌ڕبونی سێ ده‌یه له ڕاپه‌ڕین، ئێستا خه‌ڵكی كوردستان له‌وپه‌ڕی ماندوێتی و بێهیواییدایه، گه‌نده‌ڵی و بێباكیی ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كارێكی كردوه، بۆ ده‌ربازبون له‌م بارودۆخه پڕ قه‌یران و سته‌مكارییه، بیر له هه‌مو ڕێگایه‌ك بكاته‌وه."
كۆمەڵی دادگەری وتوشیەتی"مایه‌ی سه‌رسامییه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان عیبره‌ت له ڕوخانی به‌عس و ڕژێمه دیكتاتۆره‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه وه‌رنه‌گرن و به‌رده‌وام بن له گوێنه‌گرتن و برسیكردن و تاڵانكردنی سامانی گشتیی ئه‌م هه‌رێمه."
ئاماژەی بەوەشداوە"تاكه ڕێگه‌یه‌ك كه له‌به‌رده‌م ئێمه‌مانان و خه‌ڵكیشدا مابو بۆ گۆڕانكاری، هه‌ڵبژاردن و سندوقه‌كانی ده‌نگدان بو، كه بینیمان چۆن له دوایین هه‌ڵبژاردندا به‌و دیزاینه پێشوه‌خته و ئه‌و ساخته‌كارییه‌ی بۆ هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و هه‌ندێ كه‌سی دیكه كرا، چۆن ئه‌و ڕێگه‌یه‌ش له‌بار برا و ئه‌و هیوایه‌ی به هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان هه‌بو، چۆن له‌ناو برا."
وتوشیەتی"ئێمە له كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، له ساڵیادی ڕاپه‌ڕیندا، هۆشداری ده‌ده‌ینه ده‌سه‌ڵاتداران كه به ئاگا بێنه‌وه و ته‌ماشایه‌كی ده‌وروبه‌ری خۆیان بكه‌ن و بزانن كه گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه زۆر خێرا و چاوه‌ڕواننه‌كراون، پشتیوانیی بێگانه‌ش نه‌یتوانیوه تا سه‌ر هیچ كه‌س و لایه‌نێك له ده‌سه‌ڵات بهێڵێته‌وه."
كۆمەڵی دادگەری هێمای بۆ ئەوەش كردوە"تكایه به‌رله‌وه‌ی باهۆزی توڕه‌یی خه‌ڵك هه‌ڵبكات، پێش ئه‌وه‌ی كار له كار بترازێ و ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌و خۆچاككردنتان له‌ده‌ست بچێت، ده‌ست له به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی و حزبی هه‌ڵبگرن و ئاوڕێك له‌و میلله‌ته بده‌نه‌وه كه زۆری قبوڵكردوه و پچڕانی په‌تی ته‌حه‌مولی كه‌می ماوه."
دەقی پەیامەكە:
بسم الله الرحمن الرحیم
وسكنتم فی مساكن الذین ظلموا أنفسهم وتبین لكم كیف فعلنا به‌م وضربنا لكم الأمثال
هاوڵاتییانی به‌ڕێز
34 ساڵ به‌رله ئێستا و له ئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بونی سته‌م و سه‌ركوتكاری و چه‌وساندنه‌وه‌ی ده‌یان ساڵه‌ی گه‌له‌كه‌مان له‌لایه‌ن ڕژێمی ڕوخاوی به‌عسه‌وه، خه‌ڵكی كوردستان ڕاپه‌ڕی و كۆتایی به ژێرده‌سته‌یی هێنا و بڕیاری ده‌ستپێكی سه‌رده‌مێكی نوێی دا كه له سایه‌یدا بحه‌سێته‌وه .
دوای تێپه‌ڕبونی سێ ده‌یه له ڕاپه‌ڕین، ئێستا خه‌ڵكی كوردستان له‌وپه‌ڕی ماندوێتی و بێهیواییدایه، گه‌نده‌ڵی و بێباكیی ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كارێكی كردوه، بۆ ده‌ربازبون له‌م بارودۆخه پڕ قه‌یران و سته‌مكارییه، بیر له هه‌مو ڕێگایه‌ك بكاته‌وه.
مایه‌ی سه‌رسامییه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان عیبره‌ت له ڕوخانی به‌عس و ڕژێمه دیكتاتۆره‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه وه‌رنه‌گرن و به‌رده‌وام بن له گوێنه‌گرتن و برسیكردن و تاڵانكردنی سامانی گشتیی ئه‌م هه‌رێمه .
تاكه ڕێگه‌یه‌ك كه له‌به‌رده‌م ئێمه‌مانان و خه‌ڵكیشدا مابو بۆ گۆڕانكاری، هه‌ڵبژاردن و سندوقه‌كانی ده‌نگدان بو، كه بینیمان چۆن له دوایین هه‌ڵبژاردندا به‌و دیزاینه پێشوه‌خته و ئه‌و ساخته‌كارییه‌ی بۆ هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و هه‌ندێ كه‌سی دیكه كرا، چۆن ئه‌و ڕێگه‌یه‌ش له‌بار برا و ئه‌و هیوایه‌ی به هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان هه‌بو، چۆن له‌ناو برا .
ئێمه له كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، له ساڵیادی ڕاپه‌ڕیندا، هۆشداری ده‌ده‌ینه ده‌سه‌ڵاتداران كه به ئاگا بێنه‌وه و ته‌ماشایه‌كی ده‌وروبه‌ری خۆیان بكه‌ن و بزانن كه گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه زۆر خێرا و چاوه‌ڕواننه‌كراون، پشتیوانیی بێگانه‌ش نه‌یتوانیوه تا سه‌ر هیچ كه‌س و لایه‌نێك له ده‌سه‌ڵات بهێڵێته‌وه !
تكایه به‌رله‌وه‌ی باهۆزی توڕه‌یی خه‌ڵك هه‌ڵبكات، پێش ئه‌وه‌ی كار له كار بترازێ و ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌و خۆچاككردنتان له‌ده‌ست بچێت، ده‌ست له به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی و حزبی هه‌ڵبگرن و ئاوڕێك له‌و میلله‌ته بده‌نه‌وه كه زۆری قبوڵكردوه و پچڕانی په‌تی ته‌حه‌مولی كه‌می ماوه .
جارێكی دیكه پیرۆزبایی ساڵیادی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری 1991 له خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و كه‌مئه‌ندامان و زیانلێكه‌وتوانی ده‌ستی ڕژێم و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین.
كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی باڵا
5 ی ئازاری 2025