لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیاندووە كە دەبێت لە نێوان تاران و سزادان یەكێكیان هەڵبژێرێت.
ئاوێنە: بەپێی راپۆرتێكی سیمن واتكێنز، نوسەر و رۆژنامەنووس و بكۆڵكاری ئابووریی، واشنتۆن دەیەوێت بەغداد هاوردەكردنی غاز و كارەبا لە ئێرانەوە رابگرێت بۆ دابینكردنی وزەش دەبێت رێگای نەوتی عێراق بۆ توركیا بكاتەوە.
روونیشیكردووەتەوە، ئەمریكا دەیەوێت كۆتایی بە هەیمەنی ئێران لە عێراقدا بهێنێت و بەم هەنگاوەش بەغدا وەبەرهێنانی زیاتر لە واشنتن وەردەگرێت و بە ملكەچنەبوونیشی رووبەڕووی سزا توند و خێرا دەبێتەوە.
واشنتن هۆشداریشی بە بەغدا دابوو كە ئەگەری بێت و لە رێككەوتنی گواستنەوەی وزە لەگەڵ تاران نەكشێتەوە ئەوا دەبێت چاوەڕوانی سزای تووند ئابووری و بانكیش ببێتەوە.