له سبه‌ینێوه، موچه‌ى دوو مانگی كرێكارانى خانه‌نشینكراو له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كرێت و پێشتریش حكومه‌ت ئاشكراى كردبوو كه موچه‌كه‌یان له 350 هه‌زار كه‌متر نییه.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران له ھەولێر، ئاگاداری کرێکارانی خانەنشینی له ناوخۆی ھەرێم كردووه‌ته‌وه كه له سبه‌ینێ پێنجشەممە 6.3.2025، دەست بە دابەش کردنی مووچەکانیان دەکرێت.
کرێکارانی خانەنشینکراو دەتوانن سەردانی بانکی فیدراڵ له‌هه‌ولێر بكه‌ن بۆ وەرگرتنی موچەی مانگه‌كانی 1 و 2ـی 2025.
بە پێی زانیارییەکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم، 144 هەزار و 930 کرێکار بە هەردوو یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ژمارە 39ـی ساڵی 1971 و یاسای کاری ژمارە 71ـی ساڵی 1987 ده‌سته‌به‌ر كراون.
بەپێی یاسا بەرکارەکان تەمەنی خانەنشینیی پیاوان 20 ساڵ خزمەت و 60 ساڵ تەمەنە، بۆ ژنانیش 20 ساڵ خزمەت و 55 ساڵ تەمەن دیاری کراوە.